بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەممار حەکیم کۆبوونەوە
٥ی ئایاری ٢٠٢٦
٥ی ئایاری ٢٠٢٦
دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە بەرژەوەندیی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق بڕیاریدا بە ناچارکردنی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم بە دانەوەی ئەو قەرزانەی لەسەریەتی.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند، دوای ئەوەی تانەیان لە بڕیارە سەرەتاییەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە دابوو، چونکە ناچارکرابوون پابەندبوون بە بڕگەکانی گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە، ئێستا دادگا بڕیاری لە بەرژەوەندیی دەستەکەیان داوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکە بەو مانایەیە کە کۆمپانیای کۆڕەک چیتر ناتوانێت پشت بەو بڕیارە بەراییە هەڵوەشاوەیە ببەستێت بۆ ناچارکردنی دەستەکە بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و
دەبێت پابەند بێت بە دانەوەی ئەو قەرزە داراییانەی کە کەوتوونەتە ئەستۆی.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن پابەندن بە جێبەجێکردنی یاساکان و بڕیارەکانی دادگا و رێکخستنی کەرتی گەیاندن، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی گشتی دەستەبەر بکات.
لە کەشێکی پڕ لە گرژیی ئەمنی و ناکۆکیی قوڵی سیاسیدا، 26ـەمین خولی پەرلەمانی ئیسرائیل 'کەنێسێت' بە سوێندخواردنی سەرجەم ئەندامەکانی دەستی بە کارەکانی کرد.
پێگەی ئیسرائیل تایمز بڵاویکردەوە، دەستپێکی ئەم خولەی پەرلەمانی ئیسرائیل، بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانییانی 7ـی ئۆکتۆبەر لەناو پەرلەمان، دەستیپێکرد و لە دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمانیش، لایەنگرانی حزبە راستڕەوەکان خۆپیشاندانیان لە دژی بەشداربوونی لایەنە عەرەبەکان لە حکومەتی نوێی ئیسرائیلدا دەکرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ناوەوەی هۆڵی پەرلەمان، هەر 120 ئەندامەکەی کەنێسێت یەک بە یەک سوێندی یاساییان خوارد و سکرتێری گشتیی کەنێسێت بەرەسمی خولی26ـەمی پەرلەمانی راگەیاند.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، دەستپێکردنی ئەم خولەی کەنێسێتی ئیسرائیل لەنێوان گرژییەکانی شەقام و برینەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر لە ناوەوەی هۆڵەکەدا، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە گۆڕەپانی سیاسیی ئیسرائیل بەرەو قۆناغێکی پڕ لە ئاڵۆزی، پەرتەوازەیی و چەقبەستوویی زیاتر سەبارەت بە چارەنووسی دەسەڵات و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، هەنگاو دەنێت.

لە ئیزمیری تورکیا تەقینەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆڵادا رویداوە، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان کردووە.
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، هاوخەمی قوڵی خۆم ئاڕاستەی سەرۆک ئەردۆغان و بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەکەی 'کارگەی پۆڵای HABAŞ' دەکەم کە لە ئیزمیر رویدا.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، لەم کاتە سەختەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ تورکیا دووپات دەکەینەوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە، دوێنێ ئەردۆغان لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا لە رایگەیاند، لە کارگەی 'هاباش' لە پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا، ئاگرکەوتەوە و بەو هۆیەشەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان لەژێر چاودێریی چڕدان.