تەندروستی سلێمانی: مانگی رابردوو زیاتر لە هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراوە
بڵند
٥ی ئایاری ٢٠٢٦
بەپێی ئامارێکی رەسمی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی نیسانی رابردوودا (1ـی 4 تا 30ـی 4) نەخۆشخانەی شار پێشوازی لە نزیکەی 30 هەزار نەخۆش کردووە، کە زۆرینەیان سەردانی بەشی فریاکەوتن و ئۆپی دی-یان کردووە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، لەماوەی مانگی رابردودا، 29,543 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریانکردوە و شەش هەزار و 162 نەخۆش لە بەشە جیاوازەکانی وەک فریاکەوتن، گورچیلەی دەستکرد، هەناوی و نەشتەرگەری داخڵکراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
هەروەها لەو ماوەیەدا هەزار و 88 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە، كە 407 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 128 نەشتەرگەری قەستەرە و 84 شەبەكە و باڵۆن و 47 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
هاوکات لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکاندا، نزیکەی 49 هەزار شیکاری تاقیگەیی و زیاتر لە 11 هەزار تیشک لەگەڵ هەزاران پشکنینی سۆنەر، هێڵکاری دڵ و چارەسەری سروشتی بۆ سەردانیکەران ئەنجامدراون.



