سێنتکۆم: رێگریمان لە 51 کەشتی کردوە بچنە ناو ئێران یان لێی بێنە دەرەوە
سەوسەن سەید
٥ی ئایاری ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند کە رێگرییان لە 51 کەشتی کردووە لە چوونە ناوەوە بۆ ئێران یان هاتنە دەرەوە لێی.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە: هێزەکانی ئەمریکا تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامن لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی.
هەروەها ئەوەشی خستووەتە روو: داوا لە 51 کەشتی کراوە بگەڕێنەوە یان روو لە بەندەرەکان بکەنەوە، ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان بۆ چوونە ناو خاکی ئێران یان بەجێهێشتنی.



