دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، گروپێکی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستبەسەر ملیۆنێک حەبی کاپتاگۆن و 100 کیلۆ مادەی هۆشبەر گیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ماوەکانی رابردوودا و لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق و ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانرا گروپێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە چەند پارێزگایەکی عیراق و هەرێمی کوردستان دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئۆپراسیۆنەکەدا توانیان دەستبەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دەنک حەبی کاپتاگۆن و 100 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشدا بگرن، رێگریش لە ناردنە دەرەوەی مادەکان بۆ دەرەوەی وڵات بکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکراشیکرد، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارانی گروپەکە بە مادەی 28 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە (50)ـی ساڵی 2017ـی عیراقی راگیراون و لێکۆڵێنەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.