سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە تۆڕی سی ئێن ئێنـی راگەیاندوە، تەلئەبیب لەگەڵ واشنتۆن لە هەماهەنگیدایە بۆ ئامادەکاریی گەرێکی تری هێرشەکان بۆ سەر ئێران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، پێدەچێت هێرشەکانی ئەمجارە ژێرخانی وزە و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج .

هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بڕیاری کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان لە دەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادایە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بنیامین ناتانیاهۆ لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەمنیی نهێنی ئەنجامداوە و داوای لە وەزیرەکانی کردووە بە هیچ شێوەیەک لەسەر ئەم بابەتە لێدوان نەدەن و بێدەنگ بن.