دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، ناوی "رێكخەری پڕۆسەی ئاشتی و بەسیاسیبوون"ی بۆ پێگەی عەبدوڵا ئۆجەلان پێشنیاز كرد و رایگەیاند كە دەبێت ناوبراو لە ژێر ئەم ناوەدا كارەكانی ئەنجام بدات.

باخچەلی لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد كە هەنگاوی داهاتوو بریتییە لە هەمواركردنەوەی یاسایی و وتی: تاوتوێكردنی پرسی 'پێگەی' ئۆجەلان بۆ ئێمە گرنگە و دەشڵێت كە چەكدانان لەلایەن پەكەكەوە بە تەنیا ئەنجام نییە، بەڵكو دەبێت پرسی پێگەی ئۆجەلانیش یەكلایی بكرێتەوە بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بە كاریگەری بەڕێوە بچێت.

باخچەلی وتیشی: ئەگەر بۆشایییەك لە پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا هەبێت، دەبێت بە شێوازێك چارەسەر بكرێت كە خزمەت بە داهاتووی توركیا بكات.

لە كۆتاییدا باخچەلی جەختی كردەوە كە لیژنەی پەیوەندیدار بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی لەسەر شانە و نابێت ئەم هەلە لەپێناو دەستكەوتی سیاسیی بچووكدا بەفیڕۆ بدرێت، یان ببێتە هۆی پارچەبوونی توركیا.

دەوڵەت باخچەلی پێشنیازێكی نوێ بۆ ناونانی پێگەی ئۆجەلان دەخاتە روو<