بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم كاریگەرییەكانی خۆڵبارین تا كۆتایی هەفتە درێژدەبێتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بە گشتی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و كەش فێنك دەبێت، هەروەها خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی با زیاد دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە و بۆ ئەمڕۆ پلەكانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

كەشناسی راشیگەیاندووە، سبەینێ چوارشەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە. هەروەها پێشبینی دەكرێت بەهۆی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆكان كاریگەریی خۆڵبارین بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش درێژ ببێتەوە.