ئاژانسی تەسنیم: ئەمریكا هێرشی كردوەتە سەر دوو بەلەمی بچوك لە گەروی هورمز
٥ی ئایاری ٢٠٢٦
ئێران رایگەیاند، ئەمریكا هێرشی كردوەتە سەر دوو بەلەمی بچوك لە گەروی هورمز پێنج هاووڵاتی كوژراون.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویكردوەتەوە، ئەمریكا هێرشی كردووەتە سەر دوو بەلەمی بچووك لە گەروی هورمز كەلوپەلی خەڵكیان گواستووەتەوە، لە ئەنجامدا پێنج هاووڵاتی كوژراون.
سوپای پاسدارانیش رایگەیاندوە، ئەمریكا هیچ كەشتییەكی جەنگی نەكردوەتە ئامانج، بەهۆی ترسی لە چالاكی بەلەمەكانی سوپا، ێرشی كردوەتە سەر بەلەمی هاووڵاتییانی مەدەنی.
ئەوەش لە كاتێكدایە دوای دەستپێكردنی جەنگ دژی ئێران لە 28ی شوباتی رابردوو، لە 8ی نیسان بە نێوەندگیری پاكستان، ئاگربەست راگەیەنرا، لە 13ی نیسانیش ئەمریكا گەمارۆی خستووەتە سەر هاتوچۆیی دەریایی ئێران لە گەروی هورمز.



