وەزارەتی تەندروستیی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە هەزار و 133 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکراوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی (واع)ـی راگەیاند: لە چەند پارێزگایەک هەزار و 133حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەکەوە تۆمارکراون، ئاماژەی بەوەش کرد کە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە

وتیشی: حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی لە نێوان سوک و مامناوەدابوون و زۆربەی تووشبووان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانە و سەنتەرە تەندروستییەکانیان جێهێشتووە.