نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵا رایدەگەیەنێت، هیچ ئاگربەستێك لە لوبنان بوونی نییە و ئیسرائیل و ئەمریكا بەردەوامن لەسەر دوژمنكارییەكانیان.

نەعیم قاسم رایگەیاند، حزبوڵا لەگەڵ رێگەچارەی دیپلۆماسییە بۆ راگرتنی هێرشەكان، بەڵام لەگەڵ دانوستانی ناراستەوخۆن، چونكە دانوستانی راستەوخۆ سازشێكی بێ بەرهەمە و خزمەت بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكات. 

دەشڵێت، لە لوبنان ئاگربەست بوونی نییە، بەڵكو دوژمنكاری ئەمریكا و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و هێڵی سور و ناوچەی پارێزراویش بوونی نییە و نابێت. 

نەعیم قاسم راشیگەیاند، بە بەرگریكردن و لێكتێگەیشتنی ناوخۆیی و سود وەرگرتن لە رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران، دەتوانن ئەم قۆناغە تێبپەڕێنن.