داهاتی دارایی عیراق لە دوو مانگی ئەكەمی ئەمساڵدا 15 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندوە
کەژان
٤ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، قەبارەی داهاتەكانی لە بودجەی گشتیدا بۆ دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە 15 تریلیۆن دینار.
بەپێی ئەو داتا و خشتانەی وەزارەتی دارایی عیراق ئەمرۆ بڵاویكردووەتەوە، كۆی گشتی داهاتەكان لە مانگی مانونی ئەكەم و شوبان ساڵی 2026 گەیشتووەتە 15 تریلیۆن و 708 ملیار و 703 ملیۆن دینار، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2025، بە رێژەی ١٣٪ دابەزیوە، كە ساڵی رابردوو 117 تریلیۆن و 427 ملیار دینار بووە.
سەبارەت بە وردەكاریەكانی ئەو داهاتانەش وەزارەتی نەوتی عریاق راگەیاندوە، داهاتی نەوت 13 تریلیۆن و 127 ملیار دیناربووە، داهاتی نانەوتی دوو ترلیۆن و 581 ملیار دیناربووە، داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان، 120 ملیار دینار رادەستی گەنجینەی دەوڵەت كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆی گشتی خەرجییەكانی دەوڵەتیش 16 ترلیۆن و 978 ملیار دیناربووە كە لەو بڕەش زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و موچەی خانەنشنی و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی خەرجكراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، عودەی عەواد، سەرۆكی كوتلەی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، حكومەت لە مانگی یەكەوە تا ئێستا بڕی نۆ تریلیۆن دیناری لەناوخۆدا قەرز كردووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.



