قەزای سەیدسادق؛ بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکەوە باوک و کورێک بریندارن
بڵند
٤ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی لەحیمکردنی تانکەریکدا لەلایەن هاووڵاتییکەوە، تاکەرەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە باوک و کورێک بریندارن، بە گویرەی زانیارییەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی سلێمانی کراون.
سەڵاح جەمیل، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەئەنجامی کاری لەحیمکردنی تانکەرێک لەقەزای سەیدسادق، کە تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی بووە، تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندارن، کە باوک و کوڕن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزاکە، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.



