بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەی ئامەد سپۆر بۆ خولی سوپەری تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: گەیشتن بە خولى سوپەرى تورکیا هەوڵ و ماندووبونى چەند ساڵەتانە، کە بووە جێگاى دڵخۆشی هەموومان.

دەقی پیرۆزباییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..

پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە ئەندامان و دەستەى ڕاهێنەران و هاندەرانی یانەى ئامەدسپۆر دەکەم بەبۆنەى ئەم سەرکەوتنەتان بۆ خولى سووپەرى تورکیا.

گەیشتن بە خولى سووپەرى تورکیا هەوڵ و ماندووبونى چەند ساڵەتانە، کە بووە جێگاى دڵخۆشی هەموومان.

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم