سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، پێشتریش عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، سەردانی هەولێری كرد و لەلایەن مەسرور بارزانی و لێپرسراوانی پارتییەوە لە فرۆكەخانە پێشوازی لێكرا.