فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک دوای 60 ڕۆژ وەستان دەستی بە گەشتەکانی کردەوە
سەوسەن سەید
١ی ئایاری ٢٠٢٦
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانی دوای وەستانێکی 60 رۆژە دەست پێ کردووەتەوە.
هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی (واع)ی راگەیاند: "فڕۆکەخانەی کەرکوک یەکەم فڕۆکەی پێشوازی لێکرد کە لە بەغدای پایتەختەوە هاتبوو، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ گەشتەکان داخرابوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: دەستپێکردنەوەی گەشتەکان سەرەتای قۆناغێکی نوێیە بۆ بەهێزکردنی بزووتنی ئاسمانی، و کار دەکرێت بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکان و گەڕاندنەوەی خشتەی گەشتەکان بۆ دۆخی ئاسایی خۆی لە ماوەی داهاتوودا.



