باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكات
ئاکام
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق دەكات و هیوادەخوازێت حكومەتێك پێكبهێنرێت كە لە ئاستی داخوازی خەڵكدا بێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكات بەبۆنەی كاندیدكردنی بۆپۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق و هیوادەخوازێت حكومەتێك پێكبهێنێت كە توانای بەدیهێنانی خواستەكانی هەموو عیراقییەكانی هەبێت بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر
ئاماژەی بەوەشكردووە، پاڵپشتی گەلی عیراق دەكەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەكان وەك پاراستنی سەروەریی عیراق و بەهێزكردنی ئاسایش بۆ نەهێشتنی تیرۆر و بونیاتنانەوەی داهاتوویەكی گەشاوە كە بەرجەستەبێت بۆ ئەمریكی و عیراقیەكان.



