بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە گڵێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق کرد.
 
لە دیدارێکدا نوێترین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی کرایەوە، لەپێناو سەقامگیریی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
 
پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و سەرۆک بافڵ هەوڵەکانی یەکێتی بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان خستەڕوو
 
سەرۆکی یەکێتی وتی، ئامانجی ئێمە گەیشتنە بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی بەهێز کە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت.