قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری ژینگە و وزەی یۆنان کۆبووەوە
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦
میدیاکانی عیرااق بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران بەهۆی بەردەوامی ناکۆکییەکان، نەگەیشتونەتە رێککەوتن و دواخراوە بۆ سبەینێ یەکشەممە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیار بوو ئەمڕۆ سەعات چواری عەسر کۆبونەوەکە ئەنجام بدرێت، کە ئامانجی کۆبوونەوەکە لێی نزیککردنەوەی دیدوبۆچوونی هێزەکانی ناو چوارچێوەکە بوو، بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە رێککەوتنێک بکرێت لەسەر شێوازێکی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسایەتییەی ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی پێدەسپێردرێت.
میدیاکانی عیراق، لەزاری سەچاوەکانی نزیک لە ئەندامانی کۆبوونەوەکە بڵاویانکردوەتەوە، چەند لایەنێک هێشتا دەستبەسەر کاندیدەکانی خۆیان نەبوون، لە بەرانبەردا چەند لایەنێکی تری هێزە شیعەکان، داوا دەکەن پێوەرێکی دیاریکراو پەیڕەو بکرێت، کە پەیوەست بێت بە قبوڵکردنی سیاسی و توانای بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو.
بەمەش جارێکیتر بەهۆی جیاوازییەکان سەبارەت بە میکانیزمی هەڵبژاردنەکە، چ لە رێگەی تەوافوقی سیاسی یان دەنگدانی ناوخۆیی، رێگر بوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و پرسی کاندیدکردنی کەسێک بە هاوبشی بە نادیاری ماوەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، باماکۆی پایتەختی مالی رووبەڕووی دۆخێکی ئەمنیی گرژ بووەوە دوای ئەوەی چەند گروپێکی چەکداری سەر بە رێکخراوی قاعیدە هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر بنکەی سەربازیی "کاتی" و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و چەند شوێنێکی هەستیاری دیکەی سەربازی.
لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکە لەسەعات شەشی بەیانی، دەنگی تەقەیەکی زۆر و تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری پایتەخت بیسترا و هێزە ئاسمانییەکانی مالی بە هێلیکۆپتەر و چەکی قورس وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە، ئەمەش وای کرد شارەکە بۆ چەند سەعاتێک بە تەواوی پەک بکەوێت و شەقامەکان چۆڵ بن.
سوپای مالی دوای چەند سەعاتێک لە شەڕ رایگەیاند کە دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە، بەڵام تا ئێستاش دڵەڕاوکێ و ترس بەسەر پایتەختدا زاڵە و هێزە ئەمنییەکان لەناوچە هەستیارەکاندا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ رێگری لە هەر پێشێلکارییەکی تری ئەمنی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێرشەکان تەنها ئامانجە سەربازی و سیادییەکانیان پێکاوە و نەچوونەتە ناو گەڕەکە نیشتەجێبووەکان.
چاودێران پێیان وایە ئەم رووداوە تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ دەسەڵاتدارانی مالی بۆ پاراستنی سەقامگیری و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییە ئەمنییە گەورانە.