وەزیری جەنگی ئەمریکا لەکۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگری تەواو دەکات لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئاماژەی بەوە کرد کە گەمارۆ دەریاییەکان بۆ سەر ئێران رەهەندێکی جیهانی وەرگرتووە و تا ئێستا 34 کەشتییان لە گەروی هورمز گەڕاندووەتەوە.

پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، هێزی دەریایی ئێرانیان بە تەواوەتی تێکشکاندوە و جەختیشیکردەوە  بەردەوام دەبن لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتییەکانی ئێران و توندکردنی گەمارۆکان تا ئەو ئاستەی "هیچ شتێک نەچێتە ناو ئێران و لێی نەیەتە دەرەوە."

وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریشیدا، کە کات لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە، هێشتا دەرفەتێکی مێژویی لەبەردەم  تاراندایە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی باش و لە ئێستادا تۆپەکە لە یاریگای ئەواندایە.

وەزیری جەنگی ئەمریکا رەخنەی لە ئەورقپاش گرت، کە سەردەمی پاراستنی بێبەرانبەر لەلایەن ئەمریکاوە کۆتایی هاتووە و دەبێت ئەو وڵاتانە خۆیان بەرپرسیارێتی پاراستنی گەروی هورمز بگرنە ئەستۆ، چونکە ئەوان زیاتر لە ئەمریکا پێویستییان پێیەتی.

 لە کۆتایی قسەکانیشیدا،  پیت هێگسێس هۆشداری دا، کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانیانە بۆ هەر ئەگەرێکی تر.