کەشناسی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە بە گشتی کەشی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ بارینی نمەباران لە دوانیوەڕۆدا، لەبارەی کەشی سبەینێشيوە دەڵێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشەکە تەواو بەهارەیە و پلەکانی گەرماش نزیکن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێ شەممەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم شێوەیە؛

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 23 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی