ئالان حەمە سەعید: شێوازی جلوبەرگی خوێندن بۆ ساڵی نوێ گۆڕانكاری بەسەردا دێت
لازیا عەلی
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦
وەزارەتی پەروەردە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە خوێندی ساڵی 2026 بۆ 2027 لە سەرجەم خوێندگەکان بە حكومی و تایبەتەوە سیستمی یەكپۆشی رەچاودەكرێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خوێندی ساڵی 2026 بۆ 2027 سەرجەم قوتابخانەكان بە حكومی و تایبەتەوە سیستمی یەكپۆشی رەچاودەكرێت و هۆشداریشی بەو بازرگانان و دوكانەنەدا كە جلوبەرگی خوێندن دەفرۆشن لەوەی كە جلەكان هەمان شێوەی ساڵی رابردووی نییە و دەگۆڕێت.
راشیگەیاند، هیچ بڕیارێكی زۆرە ملە لە كڕینی ئەو جلانە لە دوكانێكی تایبەت نیە و دایكوباوكان سەربەستن لەوەی لە كوێ دەیكڕن.
سەبارەت بە كۆمەڵگە پەروەردەییەكان و خوێندنگە تایبەتاكانیش هۆشداریدا كە دەبێت سەرجەم پابەندی ئەو یەكپۆشییە بن.


