چین هۆشداری دەدات لە رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەختیش لە راگرتنی تەواوەتی جەنگ دەكاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دەدات و رایگەیاندووە، رەوشی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان جەنگ و ئاشتیدا قۆناغێكی هەستیاردایە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە كاری لەپێشینەی هەردوو لایەنی ئەمریكی و ئێرانی راگرتنی تەواوەتی شەڕ بێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین  جەختیكردوەتەوە لەوەی لە هەوڵەكانیان بۆ راگرتنی شەڕ و سەركەوتنی دانوستانەكانی ئاشتی بەردەوام دەبن.