سەبارەت بە درێژكردنەوەی ئاگربەست، میدیاکانی ئەمریكا دەڵێت: ئەگەر ئێران هەنگاوی نوێ نەنێت ئاگربەست زۆر ناخایەنێت، سوپای پاسدارانیش دەڵێت بەپێی بەرژەوەندی خۆیان مامەڵە دەكەن

چەند سەرچاوەیەك بە تۆڕی "فۆكس نیوز"یان راگەیاند، ئەو ئاگربەستەی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە رەنگە بۆ ماوەیەكی كورت بێت، ئەگەر بە خێرایی رێككەوتن نەكرێت. 

راشیگەیاند، ئەم هەنگاوە كۆتا هەوڵە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە پێناو گەلی ئێران كە بەهۆی جەنگەوە لە نەهامەتیدان، هەروەها دەرفەتێكە بۆ حكومەتی ئێران كە لەناوخۆی خۆیاندا بگەنە رێككەوتن. 

لە بەرامبەردا، تەلەفزیۆنی ئێرانی رایگەیاند، رەنگە تاران پابەندی ئاگربەست نەبێت و بەپێی بەرژەوەندی خۆی بجوڵێتەوە. 
تەلەفزیۆنی ئێران لە زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویكردەوە، سوپای پاسداران ئامادەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر دوژمنكارییەكی نوێ، هەروەها گورز ئاڕاستەی بەرژەوەندییەكانی دوژمن دەكەن ئەگەر جەنگ سەرهەڵبداتەوە.