لە کاتی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەست، تاران هۆشداری توند دەداتە واشنتۆن سەبارەت بە هەر جۆرە گەمارۆیەکی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران کردەیەکی جەنگییە و بەو هۆیەشەوە پێشێلکردنی راشکاوانەی ئاگربەستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و بە بارمتەگرتنی کارمەندەکانیان، پێشێلکارییەکی گەورەترە کە ئەمریکا ئەنجامی دەدات.

عەباس عراقچی وتیشی، "ئێران دەزانێت چۆن کۆت و بەندەکان پووچەڵ بکاتەوە، چۆن بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی بکات و چۆنیش بەرەنگاری سیاسەتی فشار و زۆرداری ببێتەوە."

ئەم قسانەی عراقچی لە کاتێکدایە کە تەنها چەند سەعاتێکی کەم ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەست و پاکستان وەک ناوبژیوان هێشتا چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی تارانە بۆ بەشداری لە دانوستانەکان، چاودێران پێیان وایە ئەم هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە تاران لەژێر گوشاری سەربازی و گەمارۆی دەریاییدا ئامادەی سازشکردن نییە.