پاکستان داوای درێژکردنەوەی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات
محەمەد رزگار
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦
ئیسلام ئاباد بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکات ماوەی ئاگربەست درێژ بکەنەوە و رێگە بۆ دیپلۆماسی خۆش بکەن.
ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، لە راگەیەندراوێکدا، جەختی لەسەر پێویستی پەیوەندی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی داوا دەکات بیر لە درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بکرێتەوە بۆ ئەوەی رێگە بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان خۆش بێت.
وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، ئەوان ئێمە جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەن وەک باشترین رێگە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
ئەم بانگەوازەی ئیسلام ئاباد لە کاتێکدایە کە ناوچەکە چاوەڕێی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی دانوستانەکان دەکات و پاکستانیش وەک وڵاتێکی نێوەندگیر، هۆشداری دەدات لەوەی تەنها لە رێگەی دیپلۆماسییەوە دەتوانرێت رێگری لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان بگیرێت.


