روسیا یەکەم رۆبۆتی گەڕۆک بۆ شەحنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی نمایش دەکات
سەوسەن سەید
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦
کەرتی سووتەمەنی لە دامەزراوەی حکومی "رۆساتۆم"، لە میانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "ENWEX-2026"، یەکەم رۆبۆتی گەڕۆکی بۆ شەحنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەر ئاستی ڕووسیا ئاشکرا کرد.
ئەم وێستگەی شەحنکردنەوەیە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە شوێنە دیاریکراوەکانی وەک پارکینی ئۆتۆمبێل، سەنتەرە بازرگانییەکان، کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان یان کەنار شەقامەکان هاتوچۆ بکات.
بە پێچەوانەی وێستگە باوەکان، شۆفێر پێویست ناکات بچێتە لای وێستگەکە، بەڵکو لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلەوە رۆبۆتەکە بانگ دەکات و رۆبۆتەکە ڕاستەوخۆ دەگاتە لای ئۆتۆمبێلەکەی.
پڕۆژەکە پشت بە پاتریی لیتیۆم-ئایۆنی ناوخۆیی ڕووسیا دەبەستێت و کۆمپانیای "Centrotech Engineering" گەشەپێدەری سەرەکییەتی، بڕیاریشە لە داهاتوودا لەلایەن کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی خانووبەرە و ژێرخانی کارەباییەوە سوودی لێ وەربگیرێت.


