میدیاکانی ئەمریکا  بڵاویانکردەوە لە روداوێکی تەقەکردندا، لە ئەمریکا هەشت منداڵ کوژران، پۆلیسی شاری شریڤپۆرت دەڵێت؛ لە کاتی روبەڕوبوەنوەدا ئەو کەسی تەقەی کردوە کوژراوە.

پۆلیسی شاری شریڤپۆرتیش لە ویلایەتی لویزیانار  بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە تەقەکردنێکی هەڕەمەکیدا، هەشت منداڵ کوژراون، کە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ 14 ساڵدایە.

بەوتەی بەرپرسانی پۆلیسی، تاوانبارەکە دوای تەقەکردنەکە ئۆتۆمبێلێکی  برداوە و لە شوێنی روداوەکە هەڵاتووە، بەڵام  لە روبەڕوبونەوەی لەگەڵ پۆلیسدا کوژراوە.

پۆلیسی ویلایەتەکە،  تا ئێستا وردەکاری زیاتری لەبارەی ناسنامەی تەقەکەرەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام  ئاماژەی بەوەکردوە، رەنگە روداوەکە پەیوەندی بە کێشەی خێزانییەوە هەبێت، چونکە  ژمارەیەک لەو منداڵانەی کوژراون کەسوکاری تاوانبارەکەن.