چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كۆدەبێتەوە و پێشبینی دەكرێت مالكی بكشێتەوە و كاندیدێكی تر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دیاری بكرێت.

بەپێی میدیاكانی عیراق، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆببنەوە بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق.

وتەبێژی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانیش رایگەیاندووە، تائێستا پابەندن بەو وادە دەستوورییەی لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە دیاریكراوە و ئامانجی كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگیش كۆتاییهێنانە بە بنبەستی سیاسیی.

عامر فایز سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، پێشبینی دەكرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگیدا نوری مالكی بكشێتەوە و رێككەوتن لەسەر كاندیدێك تر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق بكرێت.