ماڵپەری نێتبلۆکس: ئەمڕۆ 44 رۆژە ئێران بێ ئینتەرنێتە
بڵند
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
ماڵپەڕی نێتبلۆکس، کە چاودێری پچڕانی ئینتەرنێت دەکات لە جیهاندا، رایگەیاندوە، داتاکانی تۆڕەکان دەریدەخەن کە پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران چووەتە رۆژی 44هەمینەوە و بەردەوامی هەیە.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردوە، نەبونی ئینتەرنێت و دابڕانی ئێران لە جیهان زیاتر لە 1032 سەعاتی تێپەڕاندوە و لە حەوتمەین هەفتەیدایە.
نێتبلۆکس ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکەوتە مرۆیی و ئابوورییەکانی نەبونی ئینتەرنێت بەردەوام لە زیادبوندایە و کاریگەری خراپی کردوەتە سەر ژیانی هاووڵاتیانی ئێران.
هەروەها نەبونی ئینتەرنێت بۆ ئەو ماوە درێژە ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاندوە و تا ئێستاش دیار نییە تا کەی بەردەوامی دەبێت.


