بۆ 35ـەمین رۆژ جەنگی دژی ئێران بەردەوامە
محەمەد رزگار
٣ی نیسانی ٢٠٢٦
بۆ 35ـەمین رۆژ جەنگی دژی ئێران بەردەوامە و ئەمریكا بە ئیسرائیلی راگەیاندووە، دانووستانەكانیان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە بنبەست.
ماڵپەڕی " ئیسرائیل هیوم ئاشكرایكردووە، ئەمریكا بە ئیسرائیلی راگەیاندووە كە دانووستانەكانیان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە بنبەست و لەئێستاشدا، هەردوو وڵات ئامادەكاریی دەكەن بۆ فراوانكردنی هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران.
هەر ئەمرۆ چەند پێگەیەكی سوپای پاسدارانی لەنزیك فڕۆكەخانەی مەشهەد و چەند ناوچەیەكی تارانی پایتەخت بۆردومان كران بۆردومانكران
لەبەرانبەریشدا، ئێران و گروپە چەكدارەكانی نزیك لەو وڵاتە بە دیاریكراوی حزبوڵا هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە چڕكردووەتەوە،
لە نویسَترین پێشهاتیشدا لەوبارەیەوە، حزبولای لوبنان رایگەیاند، 10 موشەكیان ئاراستەی باكوری ئیسرائیل كردوە
بارەگای خاتەمولئەنبیاش رایگەیاند، فڕۆكەیەكی سەربازی جۆری ئێف-35 لە ناوەراستی ئێران خراوەتەخوارەوە.


