سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: تا گەرووی هورمز نەکرێتەوە و ئازاد نەبێت لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن و دەیانگەڕێننەوە چاخی بەردین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند،: سەرۆکی نوێی رژێمی ئێران، کە کەمتر توندڕەوە و زۆر لە پێشووترەکانی ژیرترە، ئێستا داوای ئاگربەستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتۆن تەنها بە یەک مەرج بیر لەو داوایە دەکاتەوە، ئەویش کاتێکە کە گەرووی هورمز بە تەواوی کراوە و ئازاد و پارێزراو بێت بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان.

وتیشی، تا جێبەجێکردنی ئەو مەرجە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان ناوەستێنن و تا ئەو کاتە، ئێمە بەردەوام دەبین لە گورزوەشاندن لە ئێران بە هێزێکی وێرانکەرەوە، یان وەک دەوترێت: دەیانگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین.