ڕۆژی یەکشەممە بازگەی باوە مەحمود لە خانەقین بەڕووی بازرگانیدا دەکرێتەوە
محەمەد رزگار
٣١ی ئازاری ٢٠٢٦
بڕیاردرا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بازگەی باوە مەحمود لە قەزای خانەقین بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا بکرێتەوە، ئەمەش دوای هەوڵەکانی فراکسیۆنی سەوز لە بەغداد بۆ کاراکردنەوەی ئەو بازگەیە
لەو بارەیەوە، سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران توانیویەتی رەزامەندی رەسمی بۆ کردنەوەی ئەو بازگەیە وەربگرێت، کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بوژانەوەی ناوچەکە دەبێت."
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، بازگەکە بە رووی هەموو جۆرە کاڵایەکی ناوخۆیی و دەرەکیدا کراوە دەبێت و ئاسانکاری تەواو بۆ هاتوچۆی بار هەڵگرەکان دەکرێت، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی بازرگانی لە سنوری پارێزگای دیالە و ناوچە دابڕێنراوەکان.


