پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەڵمەتێکی توندیان بۆ دەستبەسەردا گرتنی سیمکاری بێ سەرەتا دەستپێکردوە و دەیان دوکانیان داخستوە و سەدان  سیمکارتیش دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تییدا هاتووە؛ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چەسپاندنی یاسا و رێکخستنی کەرتی پەیوەندییەکان، لیژنەی تایبەتی پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی سیمکارتی بێ سەرەتا ئەنجامدا.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە رۆژی (1-3-2026 تا 31 3-2026) لیژنەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ئەندامییەتی نوێنەرانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پۆلیسی رێکاری و پۆلیسی شارەوانی، توانییان دەست بەسەر  هەزار و 685  سیمکارتی بێ سەرەتادا بگرن.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لە هەڵمەتەکەدا بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان و فرۆشتنی نایاسایی سیمکارت، (17) شوێن و دوکانی مۆبایل داخران و خاوەنەکانیان روبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردن کرانەوە.

پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە، کە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و رێگریکردن لە هەر جۆرە بازرگانییەکی.