دۆناڵد ترەمپ: ئەو وڵاتانەی بەهۆی گەروی هورمزەوە ناتوانن سوتەمەنی بەدەست بهێنن با لە ئێمەی بکڕن
بڵند
٣١ی ئازاری ٢٠٢٦
لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئەو وڵاتانەی بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە ناتوانن سوتەمەنی بەدەست بهێنن، پێویستە خۆیان ئازابن و بچن بۆ گەروەکە و دەستی بەسەردا بگرن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران تاڕادەیەکی زۆر لەناوچووە و سەختترین بەشی جەنگەکە کۆتایی هاتووە، ئەو کارەشیان بە بێ هاوکاری وڵاتان ئەنجام داوە.
ناوبراو پەیامێکیش بۆ ئەو وڵاتانە ناردوە، کە بەشداری جەنگەکەیان نەکردوە و دەڵێت؛ ئێمە لەوێ نابین بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتانی کە کێشەی سوتەمەنییان هەیە، هەروەک چۆن ئەوان ئامادەنەبوون بۆ هاوکاری ئێمە
سەرۆکی ئەمریکا وتوشیەتی؛ فەرەنسا رێگری لەو فڕۆکانە کرد و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوودا داخستن و هاوکار نەبوو لە هێرشکردنە سەر ئێران، ئەو کارەی فەرەنسا هیچ کات ئەمریکا لەبیر ناکەن.



