کەشناسی: شەپۆلی باران بارین کۆتایی هاتوە
بڵند
٣١ی ئازاری ٢٠٢٦
محەمەد حەمەدئەمین - بەنداوی دوکان
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی بەهارە روو لە ناوچەکە دەکات، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و شەپۆلی باران بارین کۆتایی هاتوە، تەنها لە چەند ناوچەیەک ئەگەری نمە باران هەیە
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکان دوای ئە شەپۆلە درێژخایەنەی باران بارین، کە ناوچەکەی گرتبوەوە کۆتایی دێت، تەنها لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.
لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە، کەشناسی دەڵێت، نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشە سبەینێ چوارشەمەشەوە، کەشناسی دەڵێت؛ بە گشتی لە تەواوی ناوچەکان نیمچە هەورە دەبێت و تا رادەیەک کەشەکەی بەهارە دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی چوارشەممە
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی


