لەبارەی كوژرانی ژمارەیەك سەربازی یونیفیل لە باشوری لوبنان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە دەكات.

كۆبوونەوەكە لەسەر داوای فەرەنسایە و تێیدا تاوتوێی ئەو مەترسییانە دەكرێت كە هێزە نێودەوڵەتییەكان لە لوبنان روبەڕوی دەبنەوە بەتایبەتی كوژرانی 3 ئەندامی یونیفیل كە فەەرنسین و لە باشوری لوبنان كوژران.

پێشتریش جان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە توندی ئیدانەی كوژرانی سەربازەكانی یۆنیفیلی كرد و رایگەیاند، ئەو پێشێلكارییە ئەمنییانە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەرامبەر كارمەندە نێودەوڵەتییەكان قبوڵكراو نییە.  

یونیفیل هێزێكی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەەكانە كە بەهۆی جەنگی بەردەوامیی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵاوە لە باشوری لوبنان جێگیركراوە و نزیكەی 8 هەزار و 200 سەرباز لە 47 وڵاتەوە لە خۆ دەگرێت.