بۆ یەكەمجار لە دوای چوار ساڵ نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكا 100 دۆلاری تێپەڕاند
شنیار
٣١ی ئازاری ٢٠٢٦
بۆ یەكەمجار لە دوای چوار ساڵ، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكا 100 دۆلاری تێپەڕاند.
لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107.2 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە چەند سەعاتێك پیشتر لەسەدا 0.16 بەهاكەی لە دەستدا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش شەوی رابردوو 100 دۆلاری تێپەڕاند كە بۆ یەكەمجارە لە دوای ساڵی 2022 دەگاتە ئەو ئاستە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا كەمێك لە بەهاكەی دابەزی و بە 99.73 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێرانەوە، نرخی نەوت تا رادەیەكی زۆر بەرزبووەوە و شڵەژاوی و نا سەقامگیری لە بازاڕەكانی جیهاندا دروستبوو.



