وەزیری بەرگری ئیسپانیا: بەهۆی بەشداریکردنیان لە هێرشکردنە سەر ئێران ئاسمانی وڵاتەکەمان بە روی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا داخستوە
بڵند
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦
ئیسپانیا لە رەوشێکی سەختدایە و لە بڕیارێکی نوێدا کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی ئەو فرۆکە جەنگییەکانەی ئەمریکادا داخست، کە بەشداریان کردوە لە هێرشکردنە سەر ئێران
مارگرێتا رۆبلێس، وەزیری بەرگری ئیسپانیا رایگەیاند، ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە ئەمریکییەکان داخستووە کە بەشدارن لە هێرشەکانی سەر ئێران، ئەمەش لە کاتیكدایە پێشتریش رەتیکردبوەوە بنکە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندوە، ئەوان رێگە بە کەڵک وەرگرتن لە بنکە سەربازییەکان یان ئاسمانیان نادەن کە پەیوەستبێت بە هێرشکردنە سەر ئێران.
لای خۆشیەوە، کارلۆس کوێربۆ، وەزیری ئابوری ئیسپانیا رایگەیاندوە، ئەم بڕیارە بەشێکە لەو بڕیارانەی، کە پێشتر حکومەتی ئیسپانیا داویەتی بۆ بەشدارینەکردن لە جەنگەکەدا.
ئەمە لە کاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ مەدرید کردبوو، بەهۆی ئەوەی رێگەی نەدا ئەمریکا بنکەکانی ئیسپانیا لە شەڕەکەدا بەکاربهێنێت.



