مارک رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی ناوەندگیرەکانەوە پەیام و گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە دۆناڵد ترەمپ رێگەی دیپلۆماسی و گەیشتن بە ئەنجامی پێ باشترە.

مارک روبیۆ، هۆشداری توندی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند کە رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی یان هەیمەنە بەسەر گەروی هورمزدا بسەپێنێت، کە ئەمە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بازاڕی جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە دەبینن.

ناوبراو، جەختی لەوەش کردەوە، کە پێویستە ئێران دەستبەرداری پشتگیریکردنی میلیشیاکان و بەرهەمهێنانی درۆن و موشەک بێت.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر تاران ئەم هەنگاوانە بنێت و بەرنامە ئەتۆمییەکەی رابگرێت، دەکرێت داهاتویەکی گەش چاوەڕێی ئەو وڵاتە بکات.