بارەگاکانی فیرقەی 5 و 7ـی هێزی پێشمەرگە لە سنوری سۆران کەوتنەبەر هێرشی موشەکی و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید بوون.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگاکانی فیرقەی 5 و 7 لە سنووری سۆران بە شەش موشەکی بالیستی کرانە ئامانج. بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە رەسمییەدا ٦ پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی تر بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەختە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هێرشە تیرۆریستیانە بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەن و مافی بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکیان هەیە. جەختیشیان کردەوە کە پێویستە فشار بخرێتە سەر لایەنی هێرشبەر بۆ ئەوەی چیتر خاک و گەلی هەرێمی کوردستان نەکەنە ئامانج.

وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنورێک بۆ ئەم هێرشانە دابنێن و چیتر بەرانبەر ئەم دەستدرێژییانە بێدەنگ نەبن.