خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
شنیار
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦
لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵیت ئەگەر رەوشەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت دەگاتە خاڵی نەگەڕانەوە.
میریانا سپۆلیاریتش سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور رایگەیاندووە، بە ئامانجگرتن و لەناوبردنی ژێرخانی وزە و سەرچاوەكانی ئاو و چاودێری تەندروستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڕەشەیەكی گەورەیە و دەكرێت رەوشەكە بگەیەنێتە خاڵێك گەڕانەوەی نەبێت.
وتیشی، گەورەترین سەرچاوەی نیگەرانیی ئەو زیانەیە كە پێدەچێت بەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان بكەوێت، چونكە زیانێكی لێدەكەوێتەوە كە دواتر چاككردنەوەی ئەستەم دەبێت.
لە 28ی شوباتی رابردووەوە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستیپێكردووە و لە بەرانبەریشدا ئێران لە رێی موشەك و درۆنەوە بەرژوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتەی لە ناوچەكە كردووەتە ئامانج.



