ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو:هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بكرێت دەبێت داواكارییەكانی كەنداو لەخۆبگرێت
شنیار
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦
ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دوپاتیدەكاتەوە هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بكرێت، دەبێت داواكاریی وڵاتانی كەنداویش لەخۆبگرێت.
جاسم بدێوی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو رایگەیاند، هێرشەكانی ئێران بۆسەر وڵاتانی كەنداو بە موشەك و درۆن، كاریگەری گەورەی لەسەر پەیوەندییەكانیان دروستكردووە و خاڵێكی وەچەرخان و گەورە بوو نەك تەنها لەسەر ئاستی ئاسایشی نەتەوەیی، بەڵكو لەسەر ئاستی ئاسایش و سەقامگیری جیهانییش، داخستنی گەروی هورمزیش لەلایەن ئێرانەوە شۆكێكی گەورە بوو بۆ ئابوری جیهان.
لەبارەی رێككەوتنیش لەگەڵ ئێران دەڵێت، هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بكرێت، دەبێت وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو رۆڵێكی بەرچاویان هەبێت لە داڕشتنی و داواكارییەكانیشیان لە خۆبگرێت.



