وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی باران باریی رابردوەوە، ئاوی تەواوی بەنداوەکانی هەرێم بەرزبونەتەوە، تەنها لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان  زیاتر لە 242 ملیۆن مەتر سێ جا ئاو زیادی کردوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیەندراوێکدا، رەوشی بەنداوەکانی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تەواوی بەنداوە بچوکەکانی هەرێم سەرڕێژیان کردوە و بەنداوەکانی دهۆک یەک مەتر، دوکان 83 سانتیمەتر و دەربەندیخانیش 35 سانتیمەتر  ئاستی ئاوەکەی بەرزبوەتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێت و بەهۆی زیادبونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروو و بەنداوەکان دوربکەونەوە و خۆیان بپارێزن.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوەشیخستوەتەڕوو، پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانە و سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت و هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکان  نییە.