فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، توانیویانە هەڕەشەكانی ئێران بۆسەر کەشتیوانیانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لاواز بكەن

ئەدمیراڵ براد كووپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا 'سێنتكۆم' رایگەیاند، لە سێ هەفتەی رابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار ئامانجی سەربازیی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە و لەنێویشیاندا 130 كەشتی بۆردومان كراون.

وتیشی، تەنها دوو رۆژ لەمەوبەر سوپای ئەمریكا درێژترین هێرشی مەیدانی لە مێژووی  خۆیدا ئەنجامدا، ئەوەش بە بەكارهێنانی موشەكێكی جیاواز كە ژێرخانی سەربازیی ئێرانی لەناو برد.

ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوامن لە لەناوبردنی هەڕەشەی چەندین دەیەیەی ئێران بۆ سەر هاتوچۆی ئازادی بازرگانی لە گەرووی هورمز و تواناكانی شەڕكردنی ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.