ئەكسیۆس: ئەمریكاو ئیسرائیل زانییان لەبارەی موجتەبا خامنەیی هەیە
٢١ی ئازاری ٢٠٢٦
لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا رایگەیاند، هەواڵگری ئەمریكا و ئیسرائیل زانیارییان هەیە كە موجتەبا خامنەیی لە ژیاندایە، بەڵام دەرنەكەوتنی ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ ئێران.
پێگەی ئەكسیۆس لە زاری لێپرسراوێكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل زانیاری هەواڵگرییان هەیە كە ئاماژە بەوە دەكات هێشتا موجتەبا خامنەیی لە ژیاندایە، بەڵام هیچ بەڵگەیەكیان نییە لەبارەی ئەوەی موجتەبا خامنەیی فەرمان دەردەكات یاخود كەسانی دیكە .
باسی لەوەشكردوە، دەرنەكەوتنی موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێی ئێران لە جەژنی نەورۆزدا ئاماژەیەكی مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆئەوەی ئێران تووشی قەیرانی سەركردایەتی بووە.
ئەو لێپرسراوە ئەمریكییە ئاماژەی بەوەشكردووە، كوشتنی لاریجانی بۆشایی دەسەڵاتی لە ئێران فراوانتر كردوە و سوپای پاسداران خەریكی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەیە.


