عەبدوڵا ئۆجەلان: لاپەڕەیەكی تازەمان هەڵداوەتەوە بۆ پێكەوەژیانی گەلان
ساکۆ
٢١ی ئازاری ٢٠٢٦
عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی 'پەکەکە' پەیامێکی نوێی لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی قەندیل خوێنرایەوە و تێیدا جەختی لە پێکەوەژیان و برایەتی گەلان کردەوە
عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی 'پەکەکە'، بەبۆنەی جەژنی نەوەرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل خوێنرایەوە.
ئۆجەلان لە پەیامەکەدا جەختی لە پێکەوەژیان و برایەتی گەلان کردەوە و رایگەیاند، نەورۆز رۆحی بەرخۆدان و ژیانەوەی لەناو گەلەکانماندا زیندوو کردووەتەوە.
ئەوەشی رونکردەوە، ئێستا لاپەڕە شاراوەکانی مێژوو هەڵدەدرێنەوە، ئەگەری ئاشتی لە نێوان گەلان و دامەزراندنی "نەتەوەی دیموکراتیک" زیاد دەکات، هەرچەندەش نەریتی دەوڵەتە مەزهەبییەکانی وەک سوننە و شیعە و نەریتە ناسیۆنالیستییەکان تێبپەڕێنرێن، دەرفەتی ژیانی ئازاد لە نێوان گەلاندا بەهێزتر دەبێت.


