سەرۆك بافڵ بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان: بە زووترین كات دێمە خزمەتت هەڤاڵ ئاپۆ
ساکۆ
٢١ی ئازاری ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات: نەورۆز هانمان دەدات بەرۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە رێگەی پەیامێكەوە بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی شاری ئامەدی كرد و لە پەیامەكەیدا رایگەیاند، بە زووترین كات لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرنامەكە بە یەكەوە تەواو دەكەن، بە زووترین كات بە ئازادی دەتبینن.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، لەم كاتە هەستیارەدا ئەوەی كە گرنگە یەكڕیزی هەموو كوردە و یەكڕیزی هەرچوارپارچەی كوردستانە.
هەر لە پەیامەكەدا بۆ ئۆجەلان دەڵێت، بە زووترین كات دەچێتە لای ئۆجەلان و بە یەكەوە بەرنامەكەی تەواو دەكەن و بە زووترین كات بە ئازادی دەیبینێت.


