گۆتێریس هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانێكی ئابووری جیهانی دەدات
٢١ی ئازاری ٢٠٢٦
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پلانێك بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمز دەخاتەروو هۆشداریش دەدات لە بەردەوامبوونی داخستنی ئەو رێرەوە ئاوییە.
لە چاوپێكەتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری پۆلیتیكۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئامادەیی رێكخراوەكەی نیشانداوە بۆ بەشداریكردن لە پلانێكی نێودەوڵەتی هەمەلایەنە بە مەبەستی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی وڵاتانی كەنداو و پاراستنی گەرووی هورمز.
گۆتێرێس رایگەیاندوە، نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێت ڕۆڵێكی سەرەكی بگێڕێت لە چاودێریكردنی ئاسایشی گەرووەكە، جا چ لە ڕێگەی میكانیزمێكی چاودێری نێودەوڵەتی بێت یان دروستكردنی چوارچێوەیەكی گفتوگۆ بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
هۆشداریشی دا لە پەككەوتنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز رایگەیاند، هەنگاوێكی لەوشێوەیە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێكی ئابووری جیهانی، بۆیە داوای وەستاندنی دەستبەجێی هێرشەكان بۆ سەر كەشتی و دامەزراوە نەوتییەكانی كرد.


