لە ئەنجامی بۆدرومانكردنی بارەگایەكی حەشدی شەعبی چەكدارێكی ئەو هێزە لە خورماتوو كوژرا و شەوی رابردووش سێ جار بە درۆن هێرشكرایە سەرناوەندی دیپلۆماسی ئەمریكا لە بەغداد.

راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، درەگانی شەوی رابردو بارەگای  فەوجی چواری سەر بەلیوای 52  هێزەكانیان لە فڕۆكەخانەی سەربازی حلیۆە لەسنوری قەزای خورماتوو بۆردومان كراوە و بەهۆیەوە چەكدارێكیان كوژراوە  و چوارچەكداریش برینداربوون.
 پەیامنێری كوردسات نیوز لە خورماتوو رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆش ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی لە سنوری قەزای خورماتوو   دووجار بۆردومانكراوەتەوە، بەڵام  تائێستا قەبارەی زیانەكان نەزانراوە.
 لەلایەكی ترەوە پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو سێجار بە درۆن هێرشكراوەتەسەر ناوەندی دیپلۆماسی ئەمریكا لەناو فرۆكەخانەی بەغداد، یەكێك لە درۆنەكان خراوەتە خوارەوە  دوو درۆنەكەی دیكەش لە نێو باڵەخانەی ناوەندەكە كەوتوونەتە خوارەوە بەڵام یەكێكیان تەقیوەتەوە.