مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پێویستە ئامانجە نەمرەكانی نەورۆز و راپەڕینی گەلەكەمان بە شكۆداری بمێنێتەوە
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦
بەبۆنی جەژنی نەورۆزەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە وتێیدا هاتووە، ئەمڕۆ كە ئەم یادە دەكەینەوە ناوچەكەمان روو بەڕوی گرژیی و ناسەقامگیرییەكی سەخت وەتەوە.
ئاماژە بەوەشکردوە، لە ئێستدا لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە پتەوكردنی یەك هەڵوێستی و یەك ریزییە بەو جۆرەی ئامانجە نەمرەكانی نەورۆز و راپەڕینی گەلەكەمان بە شكۆداری بمێنێتەوە.
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی...
جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەركەوتنی راپەرین لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پیرۆز بێت
نەورۆز كەلە دیرۆكی گەلەكەماندا هێمای خەبات و بەگژداچونەوەی زوڵم و ستەم بوە، هەمیشە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی راپەرینی ساڵی 1991 كە بە رزگاركردنی كەركوكی قودسی كوردستان تاجی سەركەوتنی لەسەرنا.
ئەمڕۆ كە ئەم یادە دەكەینەوە ناوچەكەمان روو بەڕوی گرژیی و ناسەقامگیرییەكی سەخت بۆتەوە ، بۆیە لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە پتەوكردنی یەك هەڵوێستی و یەك ریزییە بەو جۆرەی ئامانجە نەمرەكانی نەورۆز و راپەڕینی گەلەكەمان بە شكۆداری بمێنێتەوە و ئەوەی ماوە لە داخوازیی نەتەوەیی و نیشتمانیەكانمان لە سایەی وڵاتێكی دیموكراتی و هاوسەنگی سیاسی و فیدراڵیدا بە دیبێت .
دوو بارە لە هەموان پیرۆز بێت .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


